نوچەنێت- عه‌ره‌بی جه‌دید
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان به عه‌ره‌بی جه‌دیدی راگه‌یاند، دوێنێ شه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوورودرێژی ئه‌نجامدا، بۆ به‌دواداچوونی پێشهاته سیاسیی و ئه‌منییه‌كان له وڵات‌دا، روونیشیكرده‌وه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌مار حه‌كیم وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دیاریكرا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوت، كه ئه‌وانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوون بڕیاریانداوه، سه‌رۆكایه‌تی كردنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به خول بێت.
عه‌مار حه‌كیم، كوڕی عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیمی پیاوی ئایینی و سیاسه‌توانی دیاری عێراقه، كه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ماهه‌نگ بوو له گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ داگیركردنی عێراق، له ساڵی 2003.
عه‌مار حه‌كیم، دوای مردنی باوكی له ساڵی 2009، سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی گرته ده‌ست، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی مواتنیشی كرد، له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ساڵی 2014، كه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و چه‌ند پارت و كه‌سایه‌تییه‌كی تری له خۆ گرتبوو.