ناوەندی بڕیار یەکێتی: ئەگەر نەگەیشتینە رێككەوتن ئەوا نەخشە رێگامان هەیە و رایدەگەیەنین

0

 نوچەنیت

باڵی ناوەندی بڕیار پەیامیان بۆ باڵی هێرۆخان نارد كە ئەوان ئامادە نین بۆ كۆبوونەوە و دەبێ دانوستاندن بكرێ.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هەواڵ، ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باڵی جێگرانی سکرتێری گشتی بەبێ ئەوەی ناوی بهێنرێت رایگەیاندووە “ئەگەر چووینە دانوستاند لە گەڵ باڵی هێرۆخان، دوو رێگای سەرەكی لە بەردەم ئێمەیە، یەكەم سەری نەگرت، هەنگاوی دووەم دەنێین“.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتوویەتی، یەكەم دەرگای گفتوگۆكردنی ناوەندی بڕیار لەگەڵ هێرۆخان دەبێ و ناكرێ باڵی هێرۆخان بڵێ ئێمە زۆرینەین، ئەوە ناخوات، یەك دنیا خەڵكی كردووە بە بەرپرس، بۆ ئەوەی بڵێ زۆرینەین، شتی وا ناخوات.

بە پێی زانیارییەکان، دانوستاندنیان لە گەڵ باڵی “زۆرینە” لە شەش خاڵدا كورت دەبێتەوە:

یەكەم- دەبێ گفتوگۆكان لە سەر ئەوەبێ یەك شوێن مەرجەعی بڕیاردان بێ.

دووەم- حزوری یەكێتی لە بەغدا و حكومەت و كۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنەكان دووفاقیی تێدا نەبێ. دەبێ یەكێتی خۆی یەكلایی بكاتەوە لەگەڵ سەربەخۆییە یان دژە.

سێیەم- لە حكومەتدا بەشدارین، ئەگەر بەشدارین، ئەم بەشدارییە قبووڵ نییە كە لەحكومەت بیت و بەرگری لێ نەكەی.

چوارەم- نەوت پرسێكی گرنگە، چونكە پەیوەندی بە قووتی خەڵكەوە هەیە و ناكرێ داهاتەكەی كە بۆ یەكێتی دێت بۆ هەندێ كەس بڕوات.

پێنجەم- پەیوەندیی یەكێتی لەگەڵ ئێران و توركیا چۆنە؟

 شەشەم- ناكرێ یەكێتی دوو شاندی هەبێ هەندێك بچنە لای پارتی موجامەلە بكەن و لەملا ئەوانەی لەگەڵ گۆڕان دادەنیشن دژایەتی لایەنی دیكە بكە.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، سەبارەت بەوەی ئەگەر لە گفتوگۆكاندا نەگەیشتنە رێككەوتن لە گەڵ باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، دەڵێت “گرنگترین شت لای ناوەندی بڕیار رێككەوتنە لە گەڵ باڵی هێرۆخان، بەڵام ئەگەر نەگەیشتینە رێككەوتن ئەوا نەخشەڕێگامان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی و رایدەگەیەنین“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com