قەیرانی پەنابەران و تیرۆریزم، دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی جی 20ن

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی جی 20 رۆژی یەکشەممە 4-9-2016،  لە شاری هانگژۆی چین دەستیپێکرد. سەرۆکانی 20 وڵاتی پیشەسازی جیهان و بەرپرسانی دامەزراوە نێودەوڵەتییە داراییەکان و هەروەها یەکێتی ئەوروپا بەشداری ئەم کۆبوونەوانە.

لە یازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جی 20، بێجگە لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، چەند تەوەری دیکەی وەک، قەیرانی پەنابەران، گەشەی ئابوری جیهانی و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی بازرگانی، باس  وگفتوگۆیان لە سەر کار.

قەیرانی سوریا و چوونی هێزی سەربازی تورکیا بۆ ناو خاکی سوریا، لە باکوری ئەم وڵاتەوە، تەوەرێکی سەرەکی دیدار و چاوپێکەوتنی باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بوو لە یەکەم رۆژی ئەم کۆبوونەوانە. سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیا ئاشکرایان کرد، کە بابەتی رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بووە.

ئەردۆغان، هەروەها لە یەکەم رۆژی ئەم کۆبوونەوانە، لە گەڵ ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا کۆبووەوە و قەیرانی پەنابەران  و رێککەوتنی تورکیا و یەکێتی ئەوروپایان لە بارەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ تورکیا، تاوتوێ کرد. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و کودەتای سەربازی تورکیا، بابەتێکی دیکەی ئەم دیدارە بووە.

بە پێی بەرنامەیەکی لە پێش داڕێژراو، لە میانەی ئەم کۆبوونەوانەدا پێدەچێت ڤێلادیمیر پۆتین و باراک ئۆباما کۆببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com