نوچەنێت
حه‌نان فه‌تلاوی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئیراده له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، به به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانى گوتووە، نه‌چنه ژێرباری ئه‌و بڕیاره سیاسییانه‌ی له هه‌ولێر ده‌رده‌چن.
دوور لە چاوی راگەیاندنەكان رۆژی شەممە 3-9-2016 حەنان فەتلاوی سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی كرد، كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجەش لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “خۆشحاڵ نین بەهاتنی”.
رۆژی یەكشەممە 4-9-2016 حەنان فەتلاوی، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیرادە لە پەرلەمانی عێراق سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرد و لە لایەن مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ئاسۆ ئەڵمانی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پاڤێڵ تاڵەبانی پێشوازی لێكرا.
سەرۆكی بزووتنەوەی ئیرادە لەبارەی مەلا بەختیار و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد گوتویەتی “جەنابتان لەسیاسەتدا مامۆستای ئێمەن و هێرۆ خانمیش، خوشكی گەورەمانە و شانازی پێوە دەكەین، كە ژنێكی پۆڵاین و خاوەن مێژووییەكی پڕ سەروەرییە”.
ئەو پەرلەمانتارە، له سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی “له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی، له گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ساسیی كۆبوومه‌وه و گفتوگۆمان له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كردووه و باس له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كراوه”.
فه‌تلاوی ئاشکرای کرووە، كه به بەشێک لە مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی راگه‌یاندووه، پێویست ناكات بكه‌ونه ژێر ئه‌و بڕیارانه‌ی له هه‌ولێر ده‌رده‌چن و نووسیویه‌تی: “پێویست ناكات بڕیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له هه‌ولێر بدرێت و یه‌ك كه‌س و یه‌ك حزب ده‌رییان بكات”.
له باره‌ی ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاندووه كه هه‌موو حزبێك بۆچوونی جیاوازی تێدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش كارێكی سرووشتییه و به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.