نوچەنێت- گێڵف ئایس
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن واژۆ كردنی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نێوان حوسییه‌كان و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عێراق له گەڵ “حه‌شدی شه‌عبی” به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران راگه‌یاند.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی حزبی ده‌عوه رایانگه‌یاند، كه شاندی حوسییه‌كان چاوییان به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌ركرده‌كانی میلیشیا شیعه‌كان كه‌وتووه، به ئاماده‌بوونی خودی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه رۆژنامه‌ی “قوره‌یش”ی چاپی له‌نده‌ن بڵاوی كردۆ‌ته‌وه، كه شاندی حوسییه‌كان سه‌ریان سوڕماوه له‌و هه‌موو پشتیوانی و به‌ڵینانه‌ی كه نوری مالیكی پێیداون له كۆبوونه‌وه‌یاندا له گه‌ڵی، كه زۆر له به‌ڵێنه‌كانی عه‌بادی زیاتر بوون.
به پێی سه‌رچاوه‌كان، كۆنووسێك له نێوان شاندی حوسییه‌كان و سه‌ركرده‌ی میلیشیا شیعه‌كان واژۆ كراوه، كه بریتیه له‌م خاڵانه:
یه‌كه‌م: ناردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ر له میلیشیا عێراقییه شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران، بۆ یه‌مه‌ن بۆ شه‌ڕكردن له ریزی حوسییه‌كان.
دووه‌م: ناردنی یه‌كه‌یه‌كی میلیشیا، كه ئه‌ركی جێبه‌جێ كردنی پرۆسه‌كانی هێرشی موشه‌كی بێت له سه‌ر سنوری سعودیه.
سێیه‌م: راهێنانی چه‌ند یه‌كەیەكی تایبه‌تی حوسییه‌كان له سه‌ربازگه‌كانی میلیشیا شیعه‌كانی عێراق، له سه‌ر چه‌ند جۆرێكی تایبه‌تی شه‌ڕ، وه‌ك تیرۆر كردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و بۆمب و چه‌ند كارێكی تر.
چواره‌م: ئه‌و میلیشیایانه‌ی له نه‌جه‌فه‌وه ده‌نێردرێن، وه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نساروڵڵای سه‌ر به حوسییه‌كان، مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كرێت له رووی ئیمتیاز و موچه‌وه.
پێنجه‌م: دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری پرۆسه هه‌واڵگرییه‌كان بۆ میلیشیا شیعه‌كان له سه‌نعا.
شه‌شه‌م: حوسییه‌كان وا له عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح بكه‌ن، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حزبی به‌عسی عێراق، له ئه‌فسه‌ر و خه‌ڵكی سڤیل، كه دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق په‌نایان بۆ یه‌مه‌ن برد و له ژێر پارێزگاریی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحدا ده‌ژیان، راده‌ستی حكومه‌تی عێراقییان بكاته‌وه.
حه‌وته‌م: مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه پشتیوانی‌یان بكات به فتوا، له كاتی پێویستدا، بۆ به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕیان له دژی سعودیه.