بۆ ئەمریکا و ئەوروپا بەرامبەر بە تورکیا نەرمی دەنوێنن؟

0

نوچەنێت

جۆ بایدەن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆمەڵێک ئەرکی لە سەر شانە کە رەنگە زۆربەشیان تەشریفاتی بن، بەڵام ئەرکێکی سەرەکی ناوبراو رێکخستنەوەی پەیوندییەکانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە بووە.

جاری پێشووتر کە بایەدەن سەردانی ئەمریکای کرد، مانگی رابردوو دوور لەم سەردانەیدا لە گەڵ هەڵچوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرەوڕوو بووەوە و بەرامبەر بەمەش، رەخنەی توندی لە سەرکوتی میدیاکان و ئاکادیمیەکان گرت، لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە.

بەڵام بایدەن چوارشەممەی رابردوو کە سەردانی ئەنقەرەی کرد، بە زمانێکی زۆر جیاواز و نەرم و نیانی هەبوو. سەرباری ئەوەی کە سەرکوتەکانی ئەردۆغان لە دوای کودەتاکە کەمی نەکردووە، بەڵام ئەم جارەیان بایدەن دیپلۆماسی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و ئەنقەرەی لامەبەست بوو.

ئەمریکا هەر چەندیش نگەرانی ئەم سەرکوتانە بێت، لەمە بترازێ نگەرانییەکەی گەورەتر و جددی ترە. ئیستا  هەوڵەکانی زۆرتر بە ئاراستەی گەرەنتی کردنی هاوکاری زۆرتر لە گەڵ ئەنقەرە، وەک دووهەمین سوپای گەورەی ناتۆ لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخرای تیرۆرستی داعشدایە. نزیک بوونەوەی سەرلەنوێی ئەردۆغآن لە روسیا و تەنانەت هاتنە ئارای هاوکاری سەربازی لە نێوان تورکیا  و روسیا، نگەرانییەکانی ئەمریکای چەند بەرابەر کردووە.

بایدەن، لە دیداری رۆژی چوارشەممەی رابردوو، خۆی لە گەڵ ئەردۆغان و بیناڵی یەڵدرمی سەرۆکوەزیران، باسی ئاشتی و هاوپەیمانی هێنایە ئاراوە  و گوتی: رێگەم بدەن بۆ دوایین جار پێتان بڵێم، گەلی ئەمریکا لە گەڵ تورکیا دەمینێتەوە. ئۆباما  لە یەکەم کەسەکان بوو کە تەلەفۆنی بۆ کردن، من داوای لێبوردن دەکەم، بریا زووتر هاتبام…

جێگری ئۆباما، هەروەها بەڵێنیشێ دا  لە لێکۆڵینەوەکان، لە پەیوەندی لە گەڵ ئەگەری بەشداری فەتحوڵڵا گولەن، لە کودەتاکەی تورکیا، هاوکاری ئەم وڵاتە دەکات.

ئەردۆغان خوازیارە واشنتۆن، گەلەن رادەست بکاتەوە، بەڵام گولەن هەر جۆرە دەستوەردانێکی خۆی لە کودەتاکە رەتدەکاتەوە  و بەرپرسانی ئەمریکاش رایانگەیاندووە، کە دەبێ تورکیا بەڵگەکانی بخاتەڕوو.

ئەردۆغان وێڕای جەخت کردنەوەی لە هاوپەیمانێتی تورکیا و ئەمریکا، پێشوازی لە پەیامەکەی بایدەن کردووە، بەڵام ئەو بۆچوونەی کە رادەستکردنەوەی گولەن پەیوەستە بە بڕیاری دادگاکانی فیدڕاڵی ئەمریکا، لا پەسەند نەبوو و پێداگری لە رادەستکردەوەی گولەن کرد.

لە لایەکی دیکەوە، دوای چەند کاتژمێرێک کە بایدەن گەیشتە ئەنقەرە، تانکەکانی تورکیا بە پشتیوانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، چوونە ناو خاکی سوریاوە و شاری جرابلۆسیان لە هێزەکانی داعش پاک کردەوە. ئەمەش وەبیرهێنانەویەک بوو بۆ رۆڵی کاریگەری تورکیا، لە رەوتی بەرەنگاربوونەوەی داعش، کە دەبێ ئەمریکا بیری لێ بکاتەوە.

تورکیا لە شەڕی ناوخۆی سوریا، پشتیوانی  بەشێک لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات،هاوکات بە توندی لە دژی هێزەکانی یەپەگە وەستاوەتەوە کە لە هاوپەیمانێتی ئەمریکدا دان.

تەنگژە لە پەیوندییەکانی ئەنقەرە و یەکێتی ئەوروپاش دوابەدوای  سەرکوتەکانی ئەم دواییەی تورکیا، هاتە ئاراوە. بەرپرسانی ئەوروپاش وەک ئەمریکییەکان نگەرانی خۆیان خستەڕوو و خوازیاری رەچاوکردنی حکومەتی یاسابوون لەم وڵاتە.

ئەگەر ئەمریکا بیر لە هاوپەیمانی سەربازی دەکاتەوە، یەکێتی ئەوروپا بیر لە رێککەوتنەکەی خۆی لە گەڵ تورکیا، سەبارەت بە کەیسی کۆچبەران دەکاتەوە. ئەنقەرە هۆشداری داوەتە ئەوروپا، ئەگەر مافی گەشت و سەردانی بە بێ ڤیزای هاووڵاتیانی تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر لە لایەن ئەوروپاوە دابین نەکرێ، ئەو رێککەوتنەی هەڵدەوەشینێتەوە کە پێشی بە لێشاو و شەپۆلی کۆچبەران بەرەو ئەوروپا گرتووە.

ئەمە رەنگە سەرەکیترین هۆکار بێت کە بەرپرسانی یەکیتی ئەوروپای ناچار کردبێ کە بە زمانێکی نەرم و نیان لە گەڵ ئەنقەرە هەڵسوکەوت بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com