نوچە.نێت
بەرێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری هونەری سلێمانی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک یەکەمین، فێستیڤاڵی جوانكاری خانمان و نمایشی جلوبەرگ لە سلێمانی بڵاو کردەوە.
فێستیڤاڵی جوانی، به چەندین نمایشی جوانكاری، و نمایشی جل و بەرگی كوردیی و هەڵپەڕكێی كوردی ئێوارەی رۆژی شەممە 3-9-2016 لە هۆتێلی شاری جوان لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
یەكەمین فێستیڤاڵی جوانكاری خانمان و نمايشى جلوبەرگی خانمان لەلایەن ڕێكخراوی د.سەوسەن ئینتەرناشناڵ لە لوبنانەوە هاتبوون
چالاكیەكانی فێستیڤاڵەكە بریتی بوو لە نمایشتی جلوبەرگی كوردی لەلایەن چەند سەنتەرێكی جوانكاری خانمان لە سلێمانی نمایش كرا، پاشان تابلۆیەكی تیپی هونەری هەڵپەركێی میللی شیرین ئەنجام درا و پاشان خەڵات درا بە شۆرش جوانڕۆیی وەك نوێنەری رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەتایبەتیش سوپاسی ئەو پێشوازی و میوانداریەیان كرد كە لە لایەن پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و ژوری بازرگانیەوە لێیان كراوە.
دواتر لەلایەن چەند دكتۆرێكی پسپۆر باس لە نەشتەرگەری جوانكاری كرا وە هەروەها لەلایەن دیزاینەری جیهانیەوە نمایشتی نوێترین جلوبەرگی جیهانی ساڵی ٢٠١٦ كرا.










