نوچه- گێڵف ئای
ئه‌نوه‌ر مالیك، نوسه‌ر و راگه‌یه‌ندكار و سه‌رۆكی مه‌رسه‌دی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌دواداچوونی تاوانه‌كانی ئێران، هۆشداریدا له‌وه‌ی كه سوپای پاسدارانی ئێران له هه‌مووڵاتانی عه‌ره‌بیدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن به پاسپۆرتی ئێرانی نا، به‌ڵكو به پاسپۆرتی عێراقی و لوبنانی و یه‌مه‌نی و سوری، بۆ كاروباری سیخوڕی و هه‌واڵگری.
له چه‌ند تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مالیك ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی كه زۆرترین پشتیوانی له كاره قێزه‌ونه‌كانی سوپای پاسداران كردوه له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا، حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق بوه دوای رووخانی سه‌ددام، به‌جۆرێك كه پاسپۆرت و چاودێری فه‌رمیی ته‌واوییان پێداون.
پێش دوو رۆژیش مالیك، پلانی ئێرانی بۆ دزه كردنه ناو وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵی ئاشكرا كرد.
هەروەها گوتی” بێگومان سوپای پاسداران كاری كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا ئاماده‌یی هه‌بێت، به هاوكاری حكومه‌ته نا ئێرانییه‌كانی سه‌ر به رژێمی مه‌لاكانی ئێران، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌زگاكانی ئاسایشی سعودیه رێگه‌یان پێنادات”.