نوچه- ئاژانسی ته‌سنیم
ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت، بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له موسڵ دابمه‌زرێنن، به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبیش له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، تاكه رێگایه بۆ شكستهێنان به پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا.
ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دەڵێت” ئێمه ته‌نها نامانه‌وێت به‌شداری له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ دا بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت بچینه سه‌نته‌ری شاره‌كه‌وه كه به ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی داعش هه‌ژمار ده‌كرێت.
هەروەها دەڵێت، به‌شداری كردنی حه‌شتدی شه‌عبی زۆر پێویسته له شه‌ڕی موسڵدا، بۆ شكستپێهێنانی پلانی ئه‌مریكا.
كه‌عبی هاوکات جەخت دەکاتەوە کە” دوژمنان بۆ لاواز كردنی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق كارده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت یه‌كه‌كانی به‌رگری ئیسلامی له حه‌شدی شه‌عبی داببڕن، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره سه‌ربگرێت ئه‌وا حه‌شدی شه‌عبی له تیپێكی پۆلیسی ناوخۆ لاوازتر ده‌بێت، چونكه به‌هێزی حه‌شدی شه‌عبی له یه‌كگرتوویی یه‌كه‌كانی به‌رگریدایه له‌ژێر فه‌رمانداری حه‌شدی شه‌عبی.
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا پشتیوانییه‌كی سه‌رسه‌ختی له ئێران كرد، له سه‌روهه‌موشیانه‌وه عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و گوتی” ئه‌و ئه‌زموونه سه‌ربازییه‌ی به‌رگری ئیسلامی به‌ده‌ستی هێناوه له‌ناویشیاندا راهێنان له‌سه‌ر ” شه‌ڕی سه‌رشه‌قام و كۆڵان به كۆڵان” له سوریا، له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی فه‌رمانده ئێرانییه‌كانه‌وه بوه”.