ئۆباما: لە بارەی پرۆسەی ئاشتی لە سوریا لە گەڵ مۆسکۆ بۆچوونی جیاوازمان هەیە

0

نوچەنێت-پرێس تی ڤی

سەرۆکی ئەمریکا  دەڵێت، لە هەوڵەکانمان بۆ رێککەوتن لە گەڵ مۆسکۆ سەبارەت بە چارەسەری ناکۆکیەکان و گەیشتن بە ئاگربەستی کۆتایی بۆ گەیاندنی یارمەتی بە ناوچە جەنگییەکان بەردەوامین.

بە گوێرەی رۆیتەرز، باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە 4ی سێپتامبەر، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی جی 20، لە چین جەختیش دەکاتەوە، کە هێشتا نەگەیشتوونەتە  قۆناغی رێککەوتن بۆ ئاگربەستی کۆتایی لە سوریا.

ئۆباما، وێڕای ئاماژەدان بە پابەندنەبوونی لایەنەکانی ئاگربەستەکانی پێشووتر گوتی، نە تەنها لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو لایەنانەی کە پشتگیرییان لێ دەکەن، بەڵکوو لە بارەی ئەو رەوتەی کە ئەنجامەکەی ببێت بە ئاشتی لە سوریا، ناکۆکی و جیاوازی بۆچوونمان هەیە.

ئۆباما ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بە بێ رێککەوتن لە گەڵ روسیا، گەیشتن بە قۆناغێکی دوایی لە سوریا دژوارە.

باراک ئۆباما هەروەها ئاشکرای کرد، کە لە بارەی سوریا، لە گەڵ تورکیا گەیشتوونەتە رێککەوتن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com