سەدان منداڵی پەنابەر لە بەریتانیا بێ سەروشوێنن

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

لە کاتیکدا بە سەدان منداڵی پەنابەر لە بەریتانیا بێ سەروشوێنن، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نگەرانی چارەنووسی ئەم منداڵانەن.

بە گوێرەی ئێندیپێندێت، بەرپرسانی بەریتانی رایانگەیاندووە، کە  ئاگاداری چارەنووسی 360 کەس لەم منداڵانە نین.

بە پێی راپۆرتێکی ئێندیپێندیت، لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا 9 هەزار و 287 منداڵ و تازەپێگەیشتوو و بێ سەرپەرەشت و هەتیو، چوونەتە بەریتانیا  و داوای پەنابەرییان کردووە.

زۆربەی ئەم منداڵانە، بە هۆی شەڕ و هەژاری وڵاتی خۆیانیان بە جێهیشتووە. بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە ماوەی 5 ساڵی رابردوودا 81 کەس لەم مندڵانە بێ سەروشوێنن و ئەم رێژەیەش لە دوو ساڵی رابردوودا 200 کەسی تێپەڕاندووە.

لە راپۆرتەکەدا، ئاماژە بە هۆکارەکانی بێ سەروشوێن بوونی ئەم منداڵانە کراوە  و هاتووە، ترس لە دیپۆرت کردنەوە، بێ متمانەیی بە کارمەندانی دەوڵەتی و کەوتنە داوی باندە مافیاییەکان بەشێکن لەم هۆکارانە.

ئانێ لانگفیڵد، بەرپرسی ئیدارەی کاروباری منداڵان لە بەریتانیا، بە ئێندیپێندێتی گوتووە، دەوڵەتی بەریتانیا دەبێ بۆ دۆزینەوە ئەم منداڵانە هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ.

کوپەر، نوێنەری حزبی کار، وێڕای رەخنەی توندی بۆ سەر حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، دەوڵەت لە جیاتی ئەوەی منداڵان بپارێزێت، بێ هیوایان دەکات، هەروەها سەبارەت بە بێ سەروشوێن بوونی منداڵان، کەم تەرخەمە.

پۆلیسی ئەوروپا(یۆرۆپۆل)، سەرەتای ئەمساڵ رایگەیاند، کە لە سەرتاسەری ئەوروپا نزیک بە 10 هەزار منداڵی پەنابەر بێ سەروشوێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com