پەرلەمانتارێک: لادانی زێباری كاردانەوەی زۆری دەبێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی مەبەستی سیاسی لە پشتەوەیە و كاردانەوەی زۆری دەبێت.

بریار وایە رۆژی سێشەممە 6-9-2016، پەرلەمانی عێراق لە بارەی وەرگرتنەوەی متمانە لە وشیار زێباری كۆبێتەوە.  وشیار زێباری هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە و فراکسیونی ئەو حزبە لە پەرلەمان کاردانەوەیەکی توندیان نواند و رایانگەیاند کە مەبەستی سیاسی لە پشتە.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، بەنگین مزوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی،  سەبارەت بە وەرگرتنەوەی متمانە لە وشیار زێباری رایگەیاند، بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان مەبەستی سیاسی لە پشتەوەیە، چونكە ئەو وەڵامی پرسیارەكانی پەرلەمانی دایەوە بە روونی هیچ شتێكی تیدا نەبوو كە بێتە هۆی تێكدانی دۆخەكە، بەڵام پەرلەمانتارانی لیستەكانی تر هەڵایان لە سەر دروستكرد.

بەنگین مزوری دەڵێت، ئەگەر بێت و لە دانیشتتی رۆژی سێشەممە، كە بریارە دانیشتن ئەنجام بدرێت، متمانە لە وەزیری دارایی وەربگیرێتەوە ئەوا هەرێمی كوردستان لە گەڵ بەغدا توشی پچرانی پەیوەندی دەبێتەوە، چونكە وشیار زێباری سەركردەیەكی دیاری نێو پارتی دیموكراتی كوردستانە، کە نوێنەرایەتی كورد دەكات لە بەغدا. لادانی زێباری كاردانەوەی زۆری دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com