سەرکردەیەکی دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی لە سێدارە درا

0

نوچەنێت-بی بی سی

میر قاسم عەلی، یەکێک لە سەرکردە ناسراوەکانی“کۆمەڵی ئیسلامی”بەنگلادش کە بە گەورەترین رەوتی ئیسلامی ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێ، لە سێدارە درا.

دەوڵەتی بەنگلادش رایگەیاندووە، میر قاسم عەلی، بە هۆی ئەنجامدانی”تاوانی جەنگی”لە میانەی بەشداریکردنی لە شەڕی سەربەخۆیی بەنگلادش لە پاکستان لە ساڵی ١٩٧١، لە سێدارە دراوە.

میر قاسم عەلی کە  یەکێک بووە لە  پشتیوانانی سەرەکی دارایی کۆمەڵی ئیسلامی، دوو ساڵ بەر لە ئێستا حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا و سەرئەنجام شەوی رابردوو،٣ی سێبتەمبەر حوکمەکەی بەڕێوەچوو.

لەو کاتەوە کە شێخ حسینە، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادش دادگای پێراگەیشتن بە تاوانە جەنگیەکانی سەردەمی شەڕی سەربەخۆیی پێکهێناوە، ئەمە پینجەمین کەس لە سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیسلامییە کە لە سێدارە دەدرێت.

ناوەڕاستەکانی بەهاری رابردوو، مطیع الرحمان نظامی، ئەمینداری کۆمەڵی ئیسلامی بە تاوانی ئەنجامدانی”تاوانی جەنگی”لە میانەی شەڕی سەربەخۆیی ئەم وڵاتە لە سێدارە درا.

لایەنگرانی کۆمەڵی ئیسلامی و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ دەڵێن، لە سێدارەدانی سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیسلامی هۆکاری سیاسی لە پشتەوەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com