ئەردۆغان و بان کی مۆن کۆبوونەوە

0

نوچەنێت-مهر

سەرۆککۆماری تورکیا و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی “جی 20″، وڵاتانی پیشەسازی جیهان، کۆبوونەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی ئانادۆڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە چەند بابەتێکی جیاواز لەوانە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، لە گەڵ بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دیدار و گفتوگۆیان کرد.

لەم دیدارەدا کە 40 دەقەی خایاند، دوو لایەن جەختیان لە سەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە کردووە.

سەرۆککۆماری تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە 3-9-2016، بە مەبەستی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی”جی 20″ سەردانی چینی کرد.

جێی ئاماژەیە کۆبوونەوەی جی 20 رۆژانی چوار و پێنجی سێپتامبەر لە شاری هانگژۆی چین هەڵکەوتووو لە رۆژهەڵاتی چین بەڕێوە دەجێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com