نوچەنێت- سۆمه‌رییه نیوز
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، حه‌نان فه‌تلاوی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئیراده له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كردووه و له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا له گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی سۆمه‌رییه نیوز گوتی “ئه‌مرۆ حه‌نان فه‌تلاوی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ئیراده، سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كردووه و له گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان كۆبووه‌ته‌وه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی “سه‌ردانی فه‌تلاوی بۆ گفتوگۆ و به‌دواداچوونی پرسه سیاسییه‌كانی ئێستا بووه له گه‌ڵ سه‌ركرده حزبییه‌كان”.