نوچەنێت- ئه‌لجه‌زیره
ژماره‌یه‌ك نوسه‌ر و راگه‌یاندكاری عیراق و سوریا وێنه‌ی “ئه‌بو هاجه‌ر” ی سه‌ركرده له سوپای مه‌هدییان له شاری مه‌ككه بڵاو كرده‌وه كه به “بكوژی خه‌ڵكی سوننه” ناسراوه.
پێشتریش ژماره‌یه‌ك چاو‌دێر و شرۆڤه‌كار جه‌ختیان كرده‌وه، كه ئێران له رێگه‌ی ئه‌ندامانی میلیشیا شیعه‌كانی عێراق، كه سه‌ر به ئێرانن، ده‌یه‌وێت دزه بكاته وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند، كه هاووڵاتیانی ئه‌مساڵ فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێ ناگه‌یه‌نن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به چه‌ند پێگه‌یه‌كی عێراقییان راگه‌یاندووه، كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی حه‌مله‌دارانی حه‌جی عێراق ئێرانین و پاسپۆرتی عێراقیان به فه‌رمانی حكومه‌تی عه‌بادی بۆ دروستكراوه و زۆرینه‌یان ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی ئێرانن.
له لای خۆشیانه‌وه چالاكوانانی سعودیه، هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستپێكردووه بۆ هۆشداریدان له مه‌ترسی هاتنه ناوی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و خه‌ڵكانی تری سه‌ر به ئیران، بۆ سعودیه و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
سعودییه‌كان داوایان كرد، رێگری بكرێت له ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه له به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، ئه‌مه‌ش دوای ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كاتی عه‌مره كردن‌دا.