نوچەنێت- گێڵف ئایس
عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رایگه‌یاند، تاران ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له سوریا و عێراق زیاتر كردووه و پشتیوانی حزبوڵڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات و چه‌كیان پێده‌دات.
له چه‌ند لێدوانێكدا، له تۆكیۆی پایته‌ختی یابان لە گەڵ رۆژنامه‌نووساندا، جوبه‌یر گوتی “ده‌بێت ئێران له نێوان لۆژیكی شۆڕش و ده‌وڵه‌ت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت”. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئێران چالاكییه نهێنییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا زیادی كردووه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه.
جوبه‌یر دەڵێت “ئێمه هیچ گۆڕانكارییه‌ك نابینین، ئێران چه‌ك به قاچاخ ده‌نێرێته وڵاتانی كه‌نداو” داواشی له ئێران كرد، بڕیار بدات كه شۆڕشه یا ده‌وڵه‌ت، گوتی “ئه‌گه‌ر شۆڕشه و رێزی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناگرێت و هه‌وڵی بڵاو كردنه‌وه‌ی شۆڕش و وێرانكاری و كوشتن ده‌دات، ئه‌وا ئێمه ناتوانین مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بكه‌ین”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه هیوای خواست كه ئێران بگۆڕدرێت و گوتی “وڵاتێكی كۆن و خاوه‌ن شارستانییه‌ته، سیاسه‌ته‌كانی له دوای شۆڕشه‌وه بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامێكی باشی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پێگه‌یه‌كی باشی هه‌بێت، دەشڵێت “ئه‌و كاته په‌یوه‌ندی باشمان له گه‌ڵیدا ده‌بێت”.