چین و تورکیا جەخت لە هاوکارییەکانیان دژی تیرۆریزم دەکەنەوە

0

نوچەنێت-ئیلنا

ئاژانسئ رۆیتەرز، لە راپۆرتێکدا دەڵێت: سەرۆکانی توکیا و چین، ئەمڕۆ شەممە 3ی سێپتامبەر لە میانەی دیدارێکدا لە بارەی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم گەیشتنە رێککەوتن.

شین جی پین، سەرۆککۆماری چین و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها رایانگەیاندووە، لە بارەی وەلانانی جیاوازی و ناکۆکییەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کەمینەی موسوڵمانی تورک زمانی چین پابەند بمێنەوە.

شین جی بینگ بە ئەردۆغانی گوتووە: لەو هەڵویستەی تورکیا بۆ رێگەنەدان بە هەر جۆرە جموجۆڵێک کە ئەمن و ئاسایشی چین بخاتە مەترسییە، پێشوازی لێ دەکات و جێی دڵخۆشێیە.

ئەردۆغانیش جەختی لەوە کردۆتەوە، کە دەبێ پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بەهێزتر بکەن و راشیگەیاندووە، بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، درێژماوەیە و دەبێت بخرێتە چوارچێوەی کاروباری وڵاتانی جی 20ەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com