نوچەنێت-ئاژانسەکان
نووسینگەی کۆمیساریای باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاندووە، کە 2016 بۆ پەنابەرانی جیهان کارەساتبارترین ساڵ بووە.
ڤیلین سپێندلەر، گوتەبێژی کۆمیساریای باڵای پەنابەران، رۆژی هەینی لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەڤانی لە شاری جنێف رایگەیاند: لە ساڵی 2016 لە هەر 42 پەنابەرێک، کە لە باکوری ئەفریقاوە چووبێتنە ئیتالیا، یەک کەسیان گیانی لە دەستداوە. ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو لە هەر 52 کەس، یەک پەنابەر لەم رێگایە بۆتە قوربانی.
سپێندلەر گوتی، بە هەژمارکردنی ئەم رێژەیە، ساڵی 2016 کارەساتبارترین ساڵ بووە، بۆ ئەو پەنابەرانی کە لە دەریای مەدیتەرانە پەڕیونەتەوە.
گوتەبێژی کۆمیساریای باڵای پەنابەران دەڵێت، ئەگەری گیان لە دەستدانی ئەو پەنابەرانەی کە لە لیبیاوە روو دەکەن ئیتالیا، بە بەراورد لە گەڵ رێڕەوی تورکیا بۆ یۆنان، 10 بەرابەر بۆتەوە.
ئەم ئامارە دەریدەخات، کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، رۆژانە بە شێوەی نێونجی 11 کەس لە دەریای مەدیتەرانە خنکاون.