نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، شه‌ڕی عێراقی به گرنگتر له ته‌وافی كه‌عبه وه‌سف كرد و عێراقییه‌كانیش به دوژمنی خودا.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، سلێمانی رقی له راده‌به‌ده‌ری خۆی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سوننه‌ی عێراق ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: گه‌نجێك چوه لای پیاوێكی ئایینی بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێبكات كه ئایا حوكمی نوێژ چییه به جلوبه‌رگی خوێناوییه‌وه، پیاوه ئایینیه‌كه‌ش وه‌ڵامی دابوه‌وه و گوتبووی “من ئاماده‌م هه‌موو نوێژه‌كانی خۆمت پێبده‌م له به‌رامبه‌ر ئه‌و نوێژه‌ی كه تۆ گومانت لێی هه‌یه، به‌هۆی جل‌و به‌رگه خوێناوییه‌كه‌ته‌وه”.
ئه‌و پیاوه ئایینییه‌ی سه‌ر به رژێمی مه‌لاكانی ئێران هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:” شه‌ڕمان له عێراق گه‌نجینه‌یه‌كه، له سه‌رو ته‌وافی حاجییه‌كان، بۆیه ئیمام له په‌یامێكدا بۆ حاجییه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له به‌رده‌م ماڵی خوا دانیشتوون، نزا بۆ ئه‌وانه بكه‌ن كه له به‌رده‌م دوژمنانی خودا وه‌ستاون”.
رژێمی ئێران گه‌وره‌ترین جه‌نگی تائیفی له دژی خه‌ڵكی سوننه‌ی عێراق، سوریا، لوبنان و یه‌مه‌ن، ئه‌نجام ده‌دات و فیتنه و ئاژاوه‌گێڕی ده‌نێته‌وه بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان، به‌تایبه‌تی وڵاتانی كه‌نداو.