سەرۆکی ئۆزبەکستان کۆچی دوایی کرد

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

ئاژانسی هەواڵنێریی رۆیتەرز، رۆژی هەینی ٢ی سێبتامبەر لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی ئەم وڵاتەوە رایگەیاند، کە سەرۆکی تەمەن 78 ساڵەی ئۆزبەکستان کۆچی دوایی کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی هەینی رابردوو، دەوڵەتی ئۆزبەکستان بە دەرکردنی راگەیێندراوێک رایگەیاند، کە کەریم ئۆف، سەرۆکی ئەم وڵاتە بە هۆ ی جەڵتە و خوینرێژی میشک رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. ئاژانسەکانی هەواڵ لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا رایانگەیاند، کە باری تەندروستی سەرۆکی ئۆزبەکستان ناجێگیرە.

سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی ئۆزبەکستان بە رۆیتەرزی گوتووە، کە نور سوڵتان، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە کە بەرنامەی سەردانی چینی هەبوو، سەردانەکەی بە نیوەتەواوی بە جێهیشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ ئۆزبەکستان.

گۆڕانکاری چاوەڕواننەکراو لە بەرنامەی سەردانەکەی نور سوڵتان، ئاماژەیەک بوو بۆ خۆئامادەکردنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ راگەیاندنی هەواڵی کۆچی دوایی کریم ئۆف.

لول، کچی کەەریم ئۆف لە  لاپەرەی فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی: باری تەندروستی باوکی باشە، بەڵام هەر جۆرە پێشبینییەک بۆ دۆخی تەندروستی باوکم، لە ئێستادا زووە. کەریم ئۆف، لە ساڵی 1989وە وەک سەرۆکی پارتی کۆمۆنیست و دوای هەڵوەشانەوەی یەکیەتی سۆڤییەتی جاران، وەک سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە، گەیشتە سەر کورسی دەسەڵات.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەرۆکی ئۆزبەکستان لە کاتێکدایە کە ناوبراو جێگرەویەکی بۆ خۆی دیاری نەکردووە.

بە پێی دەستوری ئۆزبەکستان، لە ئەگەری مەرگ یان دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی وڵات، سەرۆکی سینای ئەم وڵاتە، بە شێویەکی کاتی ئیدارەی کاروباری وڵات لە ئەستۆ دەگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com