ئەنقەرە نزیک بە 34 هەزار زیندانی ئازاد کرد

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزارەتی دادی تورکیا ئەمڕۆ هەینی،٢ی سێپتامبەر رایگەیاند، کە نزیکەی 34 بەندکراوی کە دوابەداوی کودەتا شکست خواردووەکەی 15ی تەموزی ئەمساڵ زنیندانی کرابوون، ئازاد کردووە.

بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا، بەکر بۆزداغ، وەزیری دادی ئەم وڵاتە، وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتی: تاوەکوو ئێستا نزیک بە 33838  بەندکراویان ئازاد کردووە.

تورکیا پێشتر رایگەیاندنبوو، کە 38 هەزار کەس پێشوەخت و بە شێوەی مەرجدار ئازاد دەکات.

دەوڵەتی تورکیا دوای کودەتاکەی مانگی تەموزی ئەمساڵ، نزیک بە 80 هەزار کەسی لە کارەکانیان دوور خستەوە و ئەمەش  دەکەوێتە چوارچێوەی سیاسەتی پاکسازی ئەو کەسانەی کە گومانیان لێدەکرا دەستیان هەبووە لە کودەتاکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com