نوچەنێت-لینک جو
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ هەینی،٢ی سێپتامبەر رایگەیاندووە، کە داعش هاتۆچۆی ژنانی نقابداری بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی موسل قەدەگە کردووە، ئامانجیشی ئەوەیە کە رێوشوێنی ئەمنی توندتر بگرێتە بەر.
ئەم سەرچاوەیە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت بە کەناڵی سومریە نیوزی گوتووە: داعش لە هەموو روویەکەوە هاتوچۆی ژنانی نقابداری بۆ ناوەندی ئەمنییەکانی ئەم شارە قەدەغە کردووە. ئەم بڕیارەی داعش دوای ئەوە هات، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی داعش چەند هێرشێک لە لایەن ژنانی نقابدارەوە ئەنجام دراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، داعش بە جددی هەستی بە مەترسی کردووە و لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، هێڕش کراوەتە سەر بنکە گرنگ و هەستیارەکانی و ژمارەک لە سەرکردەکانی بەم هۆیەوە لەناو چوون.