نوچەنێت- هه‌واڵی یه‌مه‌ن
چالاكوانێكی سیاسی دیاری یه‌مه‌ن نهێنییه‌كانی پشت په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن به ئیرانه‌وه ئاشكرا ده‌كات و ئه‌و رۆڵه‌ی كه ساڵح گێڕاویه‌تی له دروستكردن و به‌هێزكردنی هه‌ژموونی ئێران له یه‌مه‌ن.
عه‌لی نو‌عمان مه‌سفه‌ری، چالاكوانی سیاسی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له گه‌ڵ كه‌ناڵی “غدالمشرق” كه له له‌نده‌ن په‌خش ده‌كرێت، جه‌ختی كرده‌وه عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، له ساڵی 1994 رێككه‌وتنامه‌یه‌كی له گه‌ڵ ئێران واژۆ كرد بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان یه‌مه‌ن و ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه به پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ئێران ده‌توانێت 8 هه‌زار یه‌مه‌نی بكاته شیعه، كه له یه‌مه‌نه‌وه به‌رێكه‌وتن بۆ ئێران له ژێر ناوی خولی راهێنان، له میانه‌ی ئه‌و رێكکه‌وتننامه‌یه‌ی كه واژۆیان كردبوو، له ناویاندا ژماره‌یه‌ك منداڵی شێخه‌كان و بازرگانه گه‌وره‌كان و سه‌نته‌ره به‌هێزه‌كانی هۆزه‌كانی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ربازییان بكات و به‌كارییان بهێنێت بۆ پشتیوانی كردنی میلیشیا حوسییه‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانی ئێران و دروست كردنی ناوچه‌ی جێ هه‌ژموونی ستراتیژی بۆ ئێران له یه‌مه‌ن.