جوندیانی: بەرهەم ساڵح زێڕی ناو زبڵە، بەشێکی زۆر لەپارتی و یەکێتی و هەموو ئۆپۆزسیۆن دژایەتیان کردووە
نوچەنێت. تایبەت
هەڵگورد جوندیانی ئەندامی یەکێتی و بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بۆ نوچەنێت باسی کێشەکانی وەزارەتی رۆشنبیری لەسەردەمی کابینەی پێنجەم و شەشەم دەکات و تیشک دەخاتە سەر پرسە سیاسیەکانی کوردستان، پێی وایە د.بەرهەم ساڵح زێڕی ناو زبڵەو راشیدەگەیەنێت، کە بەشێکی زۆر لەپارتی و بەشێک لە یەکێتی و هەموو ئۆپۆزسیۆن دژایەتیانکردووە.
هەڵگورد جوندیانی،لەدیمانەیەکی تایبەت بە نوچەنێت رەخنە لە زۆری رێژەی راوێژکارو شارەزاکانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و رۆڵ پێنەدانیان لەکاردا دەگرێت و دەڵێت”پێویسته چیتر شاره‌زایان له ژووره‌كانیاندا ته‌نها خه‌ریكی قسه‌و چایخواردنه‌وه نه‌بن، به تایبه‌تیش هه‌ندێكیان خاوه‌نی ئه‌زموون و توانایه‌كی زۆر باشن، گوناهه سوودیان لێوه‌رنه‌گیرێت”.
هەر لەو دیمانەی نوچەنێت، جوندیانی قسە لەسەر پرسە سیاسییەکانی کوردستان دەکات و پێی وایە”جۆرێك له رووخاندن و تێكشكاندنی به‌رامبه‌ر له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه په‌یڕه‌وده‌كرێت، ئۆپۆزسیۆن مافی خۆیه‌تی كار بۆ ئه‌وه بكات به‌یانی ده‌نگ و متمانه‌ی زیاتری خه‌ڵك به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام هه‌ق وانییه ببێته هۆی په‌كخستن(تعطيل)كردنی ژیانی ئیداری و مه‌ده‌نی”.
ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە لە وەزارەتی رۆشنیری لەبارەی ئەو قسانەی لەسەر کە لەسەر ئەداو کاری سەرۆکی حکومەت کابینەی شەشەم دەکرێت، بۆ نوچەنێت وتی”ئه‌فسوس بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌مشێوه‌یه باس له كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو د.به‌رهه‌م ده‌كه‌ن، به‌راستی د. به‌رهه‌م وه‌كو هه‌ولێری گوته‌نی وه‌كو ( زێڕی ناو زبڵه)، به‌ڕێزیان له‌م دوو ساڵه‌یدا له ئه‌رزێكی دڕكاویدا كاریانكردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌شیك له یه‌كێتی و به‌شێكی زۆریش له پارتی و هه‌موو ئۆپۆزسیۆنیش دژایه‌تی كردووه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك كاری زۆرباشی كرد له سستماتیككردنی هه‌ندێك له داموده‌زگای حكومی، كه ده‌ڵیم سستماتیكردن مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ڕێزه‌ی كه دوای ئه‌ویش حوكمی كوردستان ده‌كات ناتوانێت لێی پاشه‌گه‌ز بێته‌وه‌و ده‌بێته كه‌لتور”.
بەمزوانە دەقی دیمانەکە لە نوچەنێت بخوێنەوە