نوچەنێت- ئه‌لجه‌زیره
هادی عامری سه‌رۆكی میلیشیای به‌دری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، هێزێكمان بنیاتناوه كه له عێراقدا هیچ هێزێكی تر هاوشانی نییه.
عامری له گوته‌یه‌كدا كه له میانه‌ی مانۆڕی سه‌ربازی میلیشیای به‌در له شاری دۆری سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دینی زۆرینه سوننه ئه‌نجامیاندا، گوتی “توانیومانه پێكهاته‌ی شه‌ڕكه‌ری جیهادیی به‌هێز و به توانا دروست بكه‌ین”.
وه‌ك تانه‌یه‌ك له سوپای عێراق و كشانه‌وه‌ی له شاری موسڵ و رومادی، له كاتی داگیركردنی له لایه‌ن داعشه‌وه، عامری گوتی، حه‌شدی شه‌عبی چووبێته هه‌ر جه‌نگێكه‌وه لێی نه‌كشاوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتووه.
له مانۆڕه‌كه‌ی میلیشیای به‌دردا، جه‌نگاوه‌ره‌كان وێنه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان به‌رز كردبوه‌وه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه، كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئاڵای ئه‌مریكا، له سه‌ر زه‌وی كێشراوه له گه‌ڵ ئاڵای ئیسرائیل و داعش، جه‌نگاوه‌ره‌كان به سه‌ریدا ده‌ڕۆن.
عامریش فه‌رمانی كردووه، ئاڵا ئه‌مریكییه‌كه بشارنه‌وه، له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت كه راخه‌ر به سه‌ر ئاڵا ئه‌مریكیه‌كه‌دا راده‌خه‌ن و دایده‌پۆشن.
حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ندین میلیشیای شیعه پێكدێت، حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی شه‌رعیه‌تی پێدان و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كردن.
حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌ڕووی چه‌ندین تۆمه‌تی تاوانكاری و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئه‌و شار و شارۆچكانه بوه‌ته‌وه كه له گه‌ڵ سوپای عێراق، له میانه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژی داعش، چوونه ناویان له پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین، دیاله و ئه‌نبار، ئه‌و ده‌ستدرێژییانه كوشتن، ئه‌شكه‌نجه‌دان، كۆچپێكردن، رفاندن و تاڵان کردن ده‌گرێته‌وه.