نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
ماجد غه‌ڕاوی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئه‌حرار رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاند، یه‌كه‌م كاری باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له عێراق، رێگریی كردن ده‌بێت له به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی، له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ و كاری دابه‌شكردنی پارێزگاكه.
غه‌ڕاوی له لێدوانیكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی “گۆڕینی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌م كاته‌ی ئێستادا نیشانه‌ی پرسیار دروست ده‌كات”. روونیشی كرده‌وه كه “باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا، ئه‌ركی دابه‌شكردنی موسڵی پێده‌سپێردرێت، هه‌روه‌ها فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ رێگرتن له حه‌شدی شه‌عبی، لە به‌شداری كردن له شه‌ڕی موسڵ”.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات بۆ دابه‌شكردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ی رۆژئاوا بۆ چه‌ند هه‌رێمێك، له پێناو ئامانجی هه‌ڵبژاردن و راكێشانی رای گشتی ئه‌مریكا”.