نوچەنێت-قطرە
رێکخراوی داعش لە بڕیارێکدا، ناوبژیوان لە یارییەکانی تۆپی پێ قەدەغە کرد. بە پێی ئەم یاسایە، هەر جۆتە کیبڕکیێەکی تۆپی پێ لە ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی داعش دەبێ بە بێ داوەر بەڕێوەبچێت.
بە گوێرەی کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، داعش هەر جۆرە ناوبژیوانی کردنێکی یارییەکانی تۆپی پێی قەدەغە کردووە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لەم بارەیەوە نووسیویەتی: بناژۆخوازەکانی داعش لە دژی یاساکانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) وەستاوەتەوە و ئەم یاسایانە لە دەرەوەی ئایین پێناسە دەکەن.
روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا لەم بارەیەوە دەڵێت: دادگایەکی داعش هۆکاری ناڕەوابوونی ناوبژیوانی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە لە بنەڕەتدا لە گەڵ رێوشوێنەکان و شەرعی ئیسلام ناتەبایە.
بە گوتەی ئامارنات ئاماریزنگام، لێکٶڵەر لە بواری تیرۆریزم، بناژۆخوازەکان سەبارەت بە تۆپی پێ راو بۆچوونی جیاوازیان هەیە. ژمارەیەکیان ئەم یاریە بە چالاکییەکی تەندروست و بەسوود دەزانن، بە پێچەوانەوە هەندێکیش پێیان وایە جۆرێکە لە قومار، هەر بۆیە بە حەرامی دەزانن.