نوچەنێت
لە رۆژانی رابروودا ئاژانسی رۆیتەرز، لە راپۆرتێکدا تیشکی خستبووە سەر چالاکی و جووڵەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەمەش لە سەروبەندی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵە.
رۆیتەرز لەم بارەیەوە رایگەیاندووە: هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، چەند ناوچەیەکیان لە ژیر دەستی داعش دەرهێنا. دواتر ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا لەم ناوچانە جێگیر بوون، کە ئەمەش نوێترین ئاماژەیە بۆ زیادبوونی رۆژ لە دوای رۆژی جووڵە و چالاکی سەربازی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە عێراق.
رۆیتەرز لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم ژمارە هێزەی ئەمریکا، کە لەو ناوچەکە جیگیر کراون، لە ئیستادا چاودێری پرۆژەی نۆژەن کردنەوەی پردێک دەکەن کە هێزەکان بۆ پەڕینەوە لە “نهر الزاب” بەرەو سەرەکیترین بنکەی سەربازی داعش پێویستییان پێیەتی. ئەم پردە دەکەوێتە 45 کیلۆمەتری باشوری رۆژهەڵاتی موسڵەوە.
یەکێک لە کارناسانی سەربازی ئەمریکا، کە چاودێری پرۆژەکە دەکات بە رۆیتەرزی گوتووە، کە بەردەوام گۆڕانکاری بە سەر مەوقعی ناوچەکەدان و لە سەرتاسەری عێراق بڵاوەیان کردووە.
ئەم ئەفسەرەی سوپای ئەمریکا دەشڵێت: عێراقییەکان لە نۆژەنکردنەوەی پردەکە پێشکەوتنیان بە دەستهێناوە و سەربازانی ئەمریکا لە ماوەی چەند رۆژی ئایندەدا شوێنەکە بە جێ دەهێڵن.
کۆشکی سپی، لە چوارچێوەی خۆبەدوور گرتنی لە هەر جۆرە شەڕ و پێکدادانێکی لە دەرەوەی سنوورەکانی وا دەنوێنی کە هێزە سەربازییەکانی لەم جۆرە شوێنانە جێگیر ناکات، بەڵام لە ئێستادا ژمارەی ئەو هێزانەی کە لە عیراق جێگیری کردووە، زیاتر لە پێنج هەزار کەس هەژمار دەکرێت.
باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، بە پێی بڕیارێک هێزەکانی ئەم وڵاتەی لە عێراق کشاندەوە، بەڵام دواتر لە ساڵی 2014 و دوای ئەوەی کە هێزەکانی سوپای عێراق لە بەرەکانی شەڕی داعش دەستیان دایە پاشەکشە و هەڵاتن و داعش توانی یەک لە سەر سێی خاکی ئەم وڵاتە داگیر بکات، دیسانەوە رەوانەی ئەم وڵاتەی کردنەوە و بە میلیارها دۆلار یارمەتی سوپای عێراقی کرد.
ئەمریکا لە ئێستادا هێرشە ئاسمانییەکانی لە عێراق چڕتر کردۆتەوە و هێزە تایبەتەکانی ئەم وڵاتە رۆژانە تیرۆرستان و هێزە بناژۆخوازەکان دەکەنە ئامانج.
راوێژکارانی سەربازی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی بیانی کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش خەریکی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازین لە عێراق، ئەگەر بە ژمارە بێت بە کەمی لە بنکە سەربازییەکان جێگیر بوون، بەڵام هاوکات لە گەڵ سەرکەوتنە سەربازییەکان و پێشڕەوییەکانیان لە شەڕی دژ بە دعاش و نزیکبوونەوەیان لە موسل، ئەمریکییەکان زیاتر لە رابردوو، خۆیان لە بەرەکانی شەڕ نزیکتر کردۆتەوە و بە هەمان رادەش پەرەیان بە جووڵە و چالاکییە سەربازییەکانیان داوە لەم وڵاتە.
دوای ئەوەی دوو سەربازی ئەمریکا کوژران، بەرپرسانی ئەم وڵاتە رایانگەیاند، کە لە رووی ناچاری و نەخوازراوەوە لە گەڵ ئەندامانی داعش، تووشی شەڕ و تێکهەڵچوون هاتوون. دواتر هەوڵیاندا پێش بە چوونی رۆژنامەنووس و هەواڵنێرانی میدیاکانی جیهان بۆ بنکە سەربازییەکان بگرن، هەر لەم پەیوەندییەدا رایانگەیاند، وەک رابردوو رێگە نادەن میدیاکان سەردانی بکە سەربازییەکان بکەن و کاروچالاکی سەربازی هیزەکانیان بخەنە ژێر چاودێرییەوە، چون پێێان وایە دەبێتە هۆی بەلارێدا چوونی چالاکییەکانیان لەم وڵاتە.
رۆیتەرز لەم بارەیەوە رایگەیاند، کە بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا، پێشیان بە چوونە ژوورەوەی میدیاکاران بۆ بنکەی سەربازی قیارە گرتووە، بنکەیەکی ئاسمانییە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لەم رێگەوە سەدان سەربازی بۆ یارمەتیگەیاندن بە دامەزراندنی ناوەندێکی لۆجستیکی (بۆ ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی موسڵ) رەوانەی شوێنەکە کردووە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا لەم بنکە سەربازییە، بە رێژەیەکی بەرچاو جیهاز و چەک و چۆڵی پێشکەوتووی جێگیر کردووە.