نوچەنێت- حوڕه
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحیی سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند، ئێران دوو وێستگه‌ی نوێی ئه‌تۆمیی به هاوكاری رووسیا داده‌مه‌زرێنێت.
ساڵحی گوتی، تێچووی ئه‌و دوو وێستگه‌یه نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار ده‌بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی فه‌رمی له زاری ساڵحییه‌وه گواستویه‌تییه‌وه و ده‌ڵێت، دروستكردنی ئه‌و دوو وێستگه‌یه له پارێزگای بوشهری باشوری وڵات ده‌بێت و له رۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت.
ساڵحی دەڵێت، كه به دروستكردنی ئه‌م وێستگانه ساڵانه 22 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه و سودێكی ئابووری گه‌وره به ئێران ده‌گات.