نوچه – سۆمه‌رییه نیوز
داواكاری گشتی عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه داوای له هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق كرد ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكات، كه 6ملیار دۆلار‌و نیوی به قاچاخ بردوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی رایگه‌یاند كه داواكاری گشتی به‌فه‌رمی داوای له وه‌زیری دارایی كردوه، كه ئه‌و قسانه‌ی له یه‌كێك له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌سێك كردی و ناوی ئاشكرا نه‌كرد روون بكاته‌وه، به‌وه‌ی كه 6.5 ملیار دۆلاری خستوه‌ته سه‌ر ئه‌كاونته بانكییه‌كه‌ی له وڵاتێكی بیانی، بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
زێباری كه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی متمانه لێسه‌ندنه‌وه بوه‌ته‌وه، دوای دانیشتنی په‌رله‌مان، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی” ته‌نها یه‌ك كه‌س 6.455 ملیار دۆلاری خستوه‌ته سه‌ر ئه‌كاونته بانكییه‌كه‌ی، له بانكێكی وڵاتێكی بیانی”.
به‌ڵام هه‌یسه‌م جبوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا كرد و گوتی ” به دڵنیاییه‌وه ئه‌و كه‌سه حه‌مه‌د یاسر موسه‌ویی، خاوه‌نی بانكی هودایه”.
موسه‌وی كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسا بوو، كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام ده‌رنه‌چوو.
جبوری گوتی ” دۆسیه‌ی موسه‌وی چه‌ند ساڵیكه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ئاشكرا كرا، نوسینگه‌ی سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌مان له بانكی ناوه‌ندی ئاگادار كرده‌وه، ئه‌وانیش راپۆرتیان دا به داواكاری گشتی”.
ئه‌وه‌شی گوت كه ” سێ دۆسیه‌مان كردوه‌ته‌وه به تێوه‌گلانی هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ین له بابه‌ته‌كه”.
جبوری، هه‌ڵمه‌تێكی لێپرسینه‌وه‌ی له وه‌زیری دارایی به‌رێوه‌برد سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی، په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی خه‌رجییه‌كان و پاسه‌وانه‌كانی و ئاماده كردنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵه‌كه‌ی و به‌كرێگرتنی ماڵی سكرتێره‌كه‌ی به بڕه پاره‌ی زۆر، ئه‌مه‌ش زێباری به ” به‌ئامانجگرتنی سیاسی ” ناوی برد.
به‌ڵام زێباری ره‌خنه‌ی له جبوری گرت، سه‌باره‌ت به بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره زه‌به‌لاحه و گوتی ” ئه‌مه دۆسیه‌ی راسته‌قینه‌یه، ئه‌مه موڵكی گه‌له، بۆ كوێ رۆیشت؟ كێ به‌رپرسی لێی؟”.
زێباری هەروەها گوتی” بۆچی هیچ رێوشوێنێك له‌وباره‌یه‌وه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، ئه‌و بڕه پاره‌یه یه‌كسانه به بودجه‌ی ده‌وڵه‌تێك”.
حاكم زاملی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مان دەڵێت ” حه‌مه‌د موسه‌وی، دۆسیه‌ی زۆری هه‌یه كه گه‌نده‌ڵی ئاشكرای تێدایه، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن له په‌رله‌مانتارانی ئێستا و پێشوو- و، حكومه‌تیش په‌رده‌پۆشی ده‌كه‌ن و ده‌یپارێزن”.