نوچه- سكای نیوز
فه‌واز مونصر، په‌یامنێری كه‌ناڵی سكای نیوز رایگه‌یاند، حوسییه‌كان له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ عێراق هه‌وڵیانداوه، عێراق دان به‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بنێت كه له سه‌نعا دروستبوه، دوای چاوپێكه‌وتنیان به ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌وانیش پێشوازییان له دروستبوونی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سیاسییه كردوه،به‌مه‌ش عێراق بوه تاكه ده‌وڵه‌ت و یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت كه دانی‌نا به به شه‌رعیبوونی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
مونصر دەڵێت، هه‌نگاوی داننان به ئه‌نجومه‌نه نوێكه‌ی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، له‌سه‌ر داواكاری ئێران بوه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی شاندی حوسییه‌كانێش بۆ عێراق هه‌ر له‌سەر داوای ئێران بوه، حكومه‌تی عێراقیش دانی به ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا نا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی له‌سه‌ر دروستبوه پوچن و كوده‌تایه‌كی نوێیه ده‌چێته سه‌ر كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه.