نوچه‌نێت- ئه‌لعه‌ره‌بیه
كه‌ناڵی ئه‌لعاله‌می ئێرانی هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه، میلیشیا حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن فرۆكه‌یه‌كی سعودیه‌یان خستوه‌ته خواره‌وه، له جۆری بێ فرۆكه‌وان بووه و بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕی به ئاسمانی یه‌مه‌ندا سوڕاوه‌ته‌وه له پارێزگای حجه.
به‌ڵام ئه‌م بانگه‌شه‌یه درۆ ده‌رچوو و زۆر درێژه‌ی نه‌كێشا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه، ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌درۆ خسته‌وه، كه تیایدا به روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه فرۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكییه و له رابردوودا له عێراق كه‌وتۆته خواره‌وه.