تایمز: لە دوای کوژرانی گوتەبێژی داعش، ئەبوبەکر بەغدای ئامانجی دواییە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی دەڵێت: پەیامی داعش لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە  دوای کوژرانی عەدنانی، گوتەبێژی ئەم گروپە، ئەم بۆچوونە بەهێز دەکات کە ئەگەر عەدنانی مابایە، دەبوو بە جێگری بەغدادی.

رۆژنامەی تایمز بە ئاماژەدان بە کوژرانی گوتەبیژی داعش جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی ئەم گروپە ئامانجی دواییە.

داعش، ئەمرۆ پێنجشەممە 1ی سێپتامبەر، لە پەیامێکی ئینتەرنێتیدا بانگەشەی تۆڵەکردنەوەی عەدنانی کردووە، هەروەها جەخت لە پەرەپێدان بە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوا دەکاتەوە.

تایمز، بە ئاماژە دان بە لێدوانێکی “هاشم الهاشمی” یەکێک لە راوێژکارانی دەوڵەتی عێراق، دەڵێت: کوژرانی عەدنانی گومانی نەهێشتووەتەوە، کە دزە کراوەتە ناو ریزەکانی داعش، هەر بۆیە بە ئەگەری زۆر ئەبوبەکر بەغدادی ئامانجی دوایی هێرشەکان بێت وەک کاراکتەری سەرەکی ئەم رێکخراوەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com