ئەردۆغان: رێگە نادەین دەوڵەتی دیکە لە تورکیا پێکبێت

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆککۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی دەستپێکی ساڵی نوێی کاروباری دەزگای دادوەری ئەم وڵاتە، وێڕای بەرز نرخاندنی چالاکییەکانی ئەم دەزگای رایگەیاند، کە رێگە نادەن دەوڵەتی دیکە لەم وڵاتە پێکبێت.

کەناڵی ئەلجەزیرە لە روماڵێکی تایبەتی ئەم رێوڕەسمە رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان سپاس و پێزانینی خۆی بۆ گەلی تورکیا و دەزگای دادوەری ئەم وڵاتە دەربڕی و گوتی، بەرامبەر بە کودەتاچییەکان، دەزگای دادوەری پشتیوانی لە گەل و پۆلیسی تورکیا کردووە.

ئەردۆغان راشیگەیاند، کە سزای مەرگ بۆ ئەو کەسانەی کە بەشداری کودەتاکەبوونە، دەرنەچووە بەڵکوو بڕیاریانداوە کە دەستگیر بکرێن.

ئەردۆغان، هۆشداریش دەداتە ئەو کەسانەی کە ئاڵایەک جگە لە ئاڵای تورکیا هەڵدەگرن، رێگەیان پێنادرێ، چونکە تەنها ئاڵای فەرمی، هەمان ئاڵای تورکیا-یە.

سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لە یەکپارچەیی تورکیا کردەوە و گوتی: شانازی بەو گەلەوە دەکەم، کە لە 15ی تەموز مێژوو و حەماسەیان تۆمار کرد  و بەرامبەر بە کودەتاچییەکان وەستانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com