حەمادە دزەیی: ئازادكردنی گەیارە زۆر گرنگ بوو

0

نوچەنێت: تایبەت

فەرماندەیەكی سوپای عێراق رایدەگەیەنێت، داعش زۆر لاواز بووە و خەڵك وەكو جاران هاوكاری داعش ناكەن. دەشڵێت “ئازادکردنی گەیارە زۆر گرنگ بوو”.

لە 24-8- 2016 ناحیەی گەیارە كە دەكەوێتە باشوری شاری موسڵ لە لایەن سوپای عێراقی كۆنترۆڵكرایەوە كە ماوەی دوو ساڵ بوو لە ژێر دەسەڵاتی تیرۆرستانی داعشدا بوو. 

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، عەمید حەمادە دزەیی فەرماندەی سوپای عێراق، لە بارەی هاوكاری كردنی خەڵكی ناوچەی گەیارە راگەیاند: دوای ئازادكردنی گەیارە لە ئێستا داعش زۆر لاواز بووە و وەك جاران توانای بەرگری كردنیان نەماوە. پێشتر خەڵكی ناوچەكە لە ترسی خۆیان لەگەڵیان بوون و هاوكاریان دەكردن، بەڵام ئێستا هاوكاری ناكرێن لە لایەن خەڵكەوە.

دەزیی گوتیشی، ئازادكردنی هەر شوێنێك لە دەستی تیرۆرستان، گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، گەیارەش گرنگیەكی زۆری هەیە، بە تایبەت ئاسانكارییەكی زۆر دەكات بۆ ئەوەی موسڵ ئازاد بكرێت، ئەوانەی ئێستاش بەرگری دەكەن تەنها داعشی ناوخۆن و كەسی بیانیان لە گەڵ نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com