راوێژکارێکی ئەمنی ئیسرایل: رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران هەڵەیەکی مێژوویی بوو

0

نوچەنێت-تسنیم

راوێژکارێکی ئەمنی پێشووی ئیسرائیل رێککەوتنی ئەتۆمی رۆژئاوا و ئێران، بە هەڵەیەکی مێژوویی دەزانێت و گریمانەی ئەوەش دەکات، کە لە دە ساڵی ئایندەدا هەلومەرجێکی دژوار بۆ ئیسرائیل بێتە ئاراوە.

یاکۆف ئامیدرۆر، یەکێک لە راوێژکارە دیارەکانی کاروباری ئەمنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی ستاندەردی نەمسا، رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی بە رێککەوتنێکی خراپ وەسف دەکات و دەڵێت: ئەمریکییەکان کارتێکی براوەی زۆر باشیان بە دەستەوە بوو، چونکو ئێرانیان بە ناچاری راکێشی سەر مێزی وتووێژ کرد، بەڵام لە جیاتی ئەوەی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران لەبار ببەن، بە پێی ئەم رێککەوتنە تەنها توانای ئەتۆمی ئێرانیان کەم کردووە و خستیانە ژێر چاودێرییەوە.

ئارمیدۆر باس لەوە دەکات، کە ئەمریکییەکان تووشی دوو هەڵەی گەورە هاتن. یەکەم:رێگەیان بە ئێرانییەکاندا  پەرە بە بەرەی نوێی سانتریفیۆژەکانی پیتاندنی یۆرانییۆم بدەن.

 دووەم: نەیانتوانی هیچ بەربەست و سنوورێک بۆ موشەکە دوورهاوێژەکانی ئەم وڵاتە دابنێن.

ئەم بەرپرسە ئەمنیەی ئیسرائیل دەشڵێت: ئەنجامی ئەم رێککەوتنە، بەم شێوەی لێ دێت، دوای ئەوەی کە بوو بە رێککەوتنێکی ماوەبەسەرچوو، ئێرانییەکان بۆ دروستکردن و بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم دەکەونە دۆخێکی باشترەوە و هاوکات پەرە بە موشەکە دوورهاوێژەکانیان دەدەن، کە ئەمانە هەمووی لە قازانجی ئێرانە.

ئارمیدۆر لە کۆتاییدا ئێران، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کێشە و گرفتێکی جددی ناودەبات و پێی وایە، کە دوور خستنەوەی ئەم وڵاتە لە بازنەی هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە خۆیدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەم کێشانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com