ئۆسترالیا پەرە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی لە سوریا و عێراق دەدات

0

نوچەنێت-شفقنا

مالكۆم تێرنبول، سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا دەڵێت: وڵاتەکەی لە دوای هەموارکردنەوەی یاسا ناوخۆییەکانی ئەم ولاتە، لە سوریا و عێراق پەرە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی دەدات.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، مالكۆم تێرنبول راشیگەیاندووە: لە نێوان یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان جیاوازی و دژبەیەکی هەیە کە بۆتە بەربەست لە بەردەم رۆڵی سەربازی ئۆسترالیا لە سوریا و عێراق.

سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا ئاماژە بەوەش دەدات، کە کابینەی نوێی ئەم وڵاتە بە دانانی یاسایەک ئەم بەربەستە لادەبات. مالكۆم تێرنبول لە میانەی وتارێکی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتوویەتی، ئەم بەربەستە یاساییە کێشەیەکی گەورەیە لە بەردەم شوێندانەری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئۆسترالیا و کردنە ئامانجی بنکە سەربازییەکانی داعش لە سوریا و عێراق سنووردار دەکاتەوە، هەر بۆیەش بە گوێرەی پێویست ناتوانین یاریدەدەری هاوپەیمانەکانمان بین.

مالكۆم تێرنبول جەختیش دەکاتەوە، کە دوای ئەوەی چاکسازی لە یاسا ناوخۆییەکان کرا، دەستبەجێ پەرە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە دژی داعش دەدەن.

ئۆسترالیا سێپتامبەری 2014 چووە ریزی هاوپەیمانی نێودەولەتی دژ بە داعشەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com