نوچەنێت-قطرە
احمد کریمە، مامۆستای”فقه تەطبیقی” لە زانکۆی ئەلئەزهەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی سێپتامبەر رایگەیاند: کۆنفڕانسی لەیەک نزیککردنەوەی مەزهەبەکانی ئەیسلام و شیعە و سوننە بە مەبەستی تاوتوێکردنی خاڵە هاوبەشەکانی نێوان مەزهەبەکانی ئیسلام لیژنەیەکی جیهانی پێکهاتوو لە مامۆستایانی “الازهر شریف” پێکدێنێت.
ماڵپەڕی رۆژنامەی”الیوم السابع” لە زاری ئەم مامۆستایەی ئەزهەرەوە دەڵێت، هەر لەم پەیوندیەدا و بە مەستی لەیەک نزیککردنەوەی مەزهەبەکانی ئیسلام، هەوڵەکانی بۆ کردنەوەی کەنالێکی ئاسمانی دەستپێکردووە.
احمد کریمە گوتوویەتی، کە لە بەرنامەماندایە بەم زووانە کەناڵێکی ئاسمانی لە ژێر ناوی”الزمالە” بکەینەوە، کە زۆرتر ئامانج لێی یەکگرتوویی و لێک نزیککردنەوەی مەزهەبەکانی ئیسلامە.