نوچەنێت- عێراق پرێس
هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق هه‌موانی توشی شۆك كرد كاتێك ئاشكرای كرد كه یه‌كێك له ساسه‌تمه‌داران زیاتر له 6 ملیار دۆلاری له سامانی ده‌وڵه‌ت به قاچاخ بردوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
زێباری له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی “به‌ڵگه‌م لایه كه ده‌یسه‌لمێنێت یه‌كێك له سیاسه‌تمه‌داره عێراقییه‌كان نزیكه‌ی 6 ملیار و نیوی خستوه‌ته سه‌ر حیسابه‌كه‌ی له بانكی وڵاتێكی بیانی”. جه‌ختیشی كرده‌وه كه “له رۆژانی داهاتوودا به‌ڵگه‌نامه‌ی زیاتر بڵاو ده‌كاته‌وه”.
زێباری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه، ئه‌و له پشت بانگهێشت كردنیه‌تی بۆ په‌رله‌مان و لێپرسینه‌وه لێی، گوتیشی “ده‌وڵه‌تی یاسا له پشت لێپرسینه‌وەی منەوەیە، منیش به‌رگری له خۆم ده‌كه‌م، ده‌چمه دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه، له هه‌موو قۆناغه‌كانی دادگادا ئاماده ده‌بم. هه‌روه‌ها له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و راگه‌یاندنه‌كان و كۆبوونه‌وه سیاسییه‌كانیش”.
ئەو وەزیرە گوتی “ئامانجی لێپرسینه‌وه‌كه من نیم، به‌ڵكو سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی حكومه‌ته، له ئێمه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پیلان و ته‌كتیكه‌كانیان تاقی بكه‌نه‌وه بۆ رووخاندنی حكومه‌ت”.
شه‌ممه‌ی رابردوو 27-8-2016، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بانگهێشتی هۆشیار زێباری وه‌زری دارایی عێراقی كرد بۆ لێپرسینه‌وه، ده‌نگیاندا به‌وه‌ی كه وه‌ڵامه‌كانی رازیكه‌ر نه‌بوون، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه رێگا خۆشده‌كات بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی به‌منزیكانه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه لیپرسینه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستورین و مافی یاسایی خۆیانه، به‌ڵام جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌و لێپرسینه‌وانه دوور بن له ” به ئامانج گرتنی سیاسی”.