نوچه‌نێت- ئا‌سۆشیتد پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئێران كوژرانی ژه‌نه‌ڕاڵێكی دیاری سوپای پاسدارانی ئیرانییان له حه‌له‌ب له سوریا راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس رایگه‌یاند ” ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د غوڵامی دوێنێ 31-8-2016، به قورسی بریندار بووە له شه‌ڕی حه‌له‌ب، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه دوای چه‌ند كاتژمێرێك گیانی له‌ده‌ستدا”. گوتیشی “غوڵامی فه‌رمانده‌ی كه‌تائیبی سه‌ید و الشهدای ئێرانی بوو له سوریا”.
ئا‌سۆشیتد پرێس، له ئاژانسی هه‌والی ئیسنای ئێرانی وه‌رگرتووه و ده‌ڵێت “ژه‌نه‌ڕاڵ غوڵامی فه‌رمانده له سوپای پاسدارانی ئێران، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی حه‌له‌بدا كوژرا،غولامی شاره‌زایی زۆری هه‌بووە، كه شارەزاییەکەی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی شه‌ڕی ئێران-عێراق كه 8 ساڵ به‌رده‌وام بوو، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا.
ئێران پێشتریش رایگه‌یاندبوو، كه مسته‌فا ره‌شیدپور یه‌كێك له راوێژكارانی سوپای پاسداران، به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه كه له میانه‌ی پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌ت له ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌بی ریفی دیمه‌شق، بریندار بووە و گیانی له ده‌ستدا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، له 13ی ئاگۆست رایانگه‌یاند، كه ژماره‌ی كوژراوه ئێرانییه‌كان له سوریا له 400 كوژراو تێپه‌ڕ بووه.