نوچه‌نێت– روسیا توده‌ی
جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی چوارشه‌ممه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامدا و سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش راو بۆچوونیان گۆڕییه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سیاسه‌توانان جه‌خت له پێویستی به‌رو پێشچوون له بواری دژایه‌تی كردنی تیرۆر ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری عێراق و پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی به ئاواره عێراقییه‌كان، ئه‌مه جگه له بابه‌تی هه‌ماهه‌نگی كردن له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
بایدن سوپاسی خۆی به بارزانی راگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه كورد پابه‌نده به دژایه‌تی كردنی داعشه‌وه، داواشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه هه‌ماهه‌نگییان له گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند زیاد بكه‌ن.