نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، کە لە سەرەتای 2016وە، هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە 865 کەسیان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەستگیر کردووە و دەشڵێت “بە تێکڕایان ئەندامی داعش بوونە”.
بە گوێرەی رۆیتەرز، ئەفکان ئالا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، کە نیوەی زیاتری ئەم کەسانە کە لە پەیوەندی لە گەل داعش دەستگیر کراون، خەڵکانی بیانین کە لە نێوانیاندا هاووڵاتی ئەمریکا، بەریتانی و فەڕەنسی دەبیندرێ.
ئالا جەختیشی کردۆتەوە، کە لە دەستپێکی ئەم هەڵمەتانە تاکوو ئیستا زیاتر لە 5000 کەس دەستگیر کراون.