نوچەنێت
دوای ئەوەی کە “ابومحمد العدنانی” گوتەبێژی داعش بە هۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە لە شاری حەلەب کوژرا، ژمارەی ئەو سەرکردە ناسراوانەی داعش کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو کوژراون، بە لانی کەمەوە گەیشتە 6 کەس.
1-فاضل احمد الحیالی ناسراو بە حجی معتز یان ابو مسلم الترکمانی
الترکمانی، چاوەدێری حاکمەکانی داعش لە شار و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەم رێکخراوە دەکرد لە عێراق. هاوکات سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سەبازی داعشی لە ئەستۆ بوو، کە لە 6 بۆ 9 کەس پێکدێت، ئەم ئەنجومەنە ستراتیژی سەربازی داعش دیاری دەکات. الترکمانی لە میانەی هێرشێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە باکوری عێراق گیانی لە دەستدا.
2-عبدالرحمن مصطفی القادولی ناسراو بە ئەبو عەلی ئەنباری یان ئەبو عەلا عەفری
عەلی ئەنباری، مامۆستای فیزیا بووە لە ناوچەی الحضر کە دەکەوێتە 80 کیلۆمەتری موسڵەوە و وەک جێگری ئەبوبەکر بەغدادی هەژمار دەکرا. دوای ئەوەی کە بەغدادی بریندار بوو، بە شێوەی کاتی سەرکردایەتی داعشی گرتە ئەستۆ. ناوبراو ئەڵقەی پەیوەندی بەغدادی لە گەل راوێژکاران و ئەمیرەکانی داعش بوو. ناوبراو بە هۆی هێرشەکانی سوپای عێراقەوە لە پارێزگای نەینەوا کوژرا.
٣- وسام نجم عبد زید الزبیدی ناسراو بە ایونبیل
دەگوترێ وسام نجم عبد زید الزبیدی، هەمان ئەو کەسەیە کە لە ڤیدئۆی سەربڕینی دیلە میسریەکان لە مانگی فێبریوەری دەرکەوتووە. یەکێک بووە لە سەرکردەکانی داعش لە لیبیا، کە بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئەمریکاوە کرایە ئامانج و گیانی لە دەستدا.
٤- طرخان باتیرشفیلی ناسراو بە عومەر چیچانی
چیچانی لە میانەی شەڕ و پێکدادانەکانی نزیک شاری شرگاط لە پارێزگای سەلاحەدین کوژرا. چیچانی دارێژەری پلانە تیرۆرستییەکانی داعش بووە لە پاکستان. هەروەها سەرکردەی سەربازی بەرەی باکوری شەڕەکانی داعش بوو.
٥- حافظ سعید خان
سەرکردەی لقی داعش لە ئەفغانستان و پاکستان بوو، کە بە هۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا گیانی لە دەستدا. ناوبراو سەرکردەی ویلایەتی خۆراسان لەم دوو وڵاتە بوو، هەروەها ئەندازیاری هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر کابۆل بوو کە 80 کوژراو و 231 برینداری لێکەوتەوە.
٦- طه صبحی فلاحه ناسراو به ابومحمد العدنانی
ئەبو محەمەمد عەدنانی گوتەبێژی داعش بوو، کە بە هۆی هێرشێکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە شاری الباب کە دەکەوێتە نزیک حەلەبەوە، گیانی لە دەستدا. بە گوتەی شارەزایان، ناوبراو بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی داعش بووە، لە دەرەوەی سنوورەکان و بە تایبەت لە ئەوروپا.
