نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
یه‌كه‌م كاردانه‌وه له وڵاتانی كه‌نداوه‌وه، له وڵاتی ئیماراته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا سه‌باره‌ت به پێشوازی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له شاندی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له به‌غدا.
ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، له تویتێكدا له سه‌ر په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی نووسیویەتی، پێشوازی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به سیفه‌تی فه‌رمی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له شاندی حوسییه‌كان، په‌یامێكی نه‌رێنییه بۆ وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب، خۆی له دۆسییه‌یه‌كه‌وه ده‌گلێنێت كه ئه‌وله‌ویه‌ت نییه بۆ به‌غدا”.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی حكومی و سیاسی كۆبوونه‌وه، به مه‌به‌ستی متمانه وه‌رگرتن بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌ی به هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح پێكیانهێناوه، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستیاندان.