نوچە-قطرە
عادل جەبیر، وەزیری کاروباری دەرەوەی سعودیە ئەمڕۆ چوارشەممە،٣١ی ئاب لە لێکدانێکی بۆ میدیاکان رایگەیاند، سعودیە رێگە بە حوسییەکی هاوپەیمانی ئێران نادات، کە هەژمون و باڵادەستی خۆیان بە سەر یەمەندا بسەپێنن.
بە گوێرەی رۆژنامەی”عکاظ”ی سعودیە، جەبیر بۆ جارێکی دیکەوە جەختی لەوە کردەوە، کە ئێران لە ناوچەکە خەریکی ئاژاوەگێڕی و نانەوەی ناکۆکییە.
جەبیر دەڵێت: سەبارەت بە دەستپێکردنەوە یان دواخستنی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن، ئێستا تۆپەکە لە زەمینی حوسییەکاندایە.
وەزیری دەرەوەی سععودیە، دڵنیاییش دەدات، کە هەرگیز رێگەبە حوسییەکان نادەن ئیرادەی خۆیان بە سەر یەمەندا بسەپینن و هەر بۆیە پشتگیری دەوڵەتی یاسایی یەم وڵاتە دەکەن و، دەرفەتێکیش بۆ حوسییەکان لە ئارادایە کە بۆ پاراستن بەرژەنەوەندی یەمەن و خۆیان، پەیوەست ببن بە رەوتی سیاسی ئەم وڵاتەوە.