نوچه- ئاژانسه‌كان
دوای متمانه وه‌رگرتنه‌وه له وه‌زیری به‌رگری عێراق به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه، هه‌روه‌ها بانگهێشت كردنی وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه، پێده‌چێت ئێستا سه‌ره‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بێت، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سڕ ده‌كرێت و رووبه‌ڕووی دادگاش ده‌كرێته‌وه دوای ئاراسته كردنی تۆمه‌ته‌كانی به گه‌نده‌ڵی دارایی.
له‌مباره‌یه‌وه عادل نوری، گوته‌بێژی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت، په‌رله‌مان ده‌ستی كردوه به لێپرسینه‌وه له وه‌زیره‌كان، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه قۆناغی داهاتوو لێپرسینه‌وه ده‌بێت له ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پاشان دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی گوت كه ” لێپرسینه‌وه‌ی جه‌عفه‌ری له‌باره‌ی لاوازی ئاستی دیپلۆماتكاری و كارگێڕی و دارایی ده‌بێت”، هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ” گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه له باڵیۆزخانه‌كانی عێراق له هه‌موو جیهان”.
هاوکات باس لە مەحسوبیەت و مەنسوبیەت دەکات ” مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت له هه‌موو كونجێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا بوونی هه‌یه. دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه لێی هه‌موو دۆسییه‌كانی جه‌عفه‌ری ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت “.