ئەڵمانیا، بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران مەرج دادەنێت

0

نوچە-بازخبر

دەوڵەتی ئەڵمانیا لە نامەیەکدا کە ئاراستەی لیژنەی دۆستایەتی بەرلین-تەلئەبیبی کردووە، بۆ جارێکی دیکە داوای لە ئێران کردووە کە بوون  و کیانی ئیسرائیل بە فەرمی بناسێت.

دەوڵەتی ئەڵمانیا لەم نامەیەدا، بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی بەرلین و تاران، مەرج دادەنێت  ودەڵێت: دەبێ ئێران بە فەرمی دان بە ئیسرائیلدا بنێت.

بە گوێرەی رۆژنامەی جۆریڵیزم پۆست، لە نامەکەی دەوڵەتی ئەڵمانیا کە ئاراستەی”وۆڵکر بەک”سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانی دۆستایەتی  ئەم وڵاتە لە گەڵ ئیسرائیل کراوە، هاتووە: تا کاتێک ئێران مافی ئیسرائیل بۆ مانەوە بە فەرمی نەناسێت، ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی نیوان تاران و بەرلین مومکین نییە.

ئەم نامەیە وڵامێکە بۆ پرسیارێکی وۆڵکر بەک، کە دوو مانگ بەر لە ئێستا، ئاراستەی پەرلەمانی ئەڵمانیای کردبوو.لەو کاتەدا میدیاکانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، کە جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا  ووەزیری دارایی و وەزیری دەرەوەی ئەڵمناین کە سەر بە پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەم وڵاتەن، خوازیاری سەردانێکی فەرمی حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێرانن بۆ ئەڵمانیا.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە: لە هەمان کاتدا، لە قازانجی ئەڵمانیایە کە سەبارەت بە بابەتە گرنگەکان بکەوێتە گفتوگۆوە.

بەرلین وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە لە وتووێژەکانیان لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی تاقیکردنەوە موشەکی و  هەرەشەکانی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل مەحکوم کردووە، راشیدەگەیێنێ، کە ئەڵمانیا نیگەرانی دۆخی مافی مرۆڤە لەم وڵاتە  ولەم بارەوە دەوڵەتی روحانی هەنگاوی پێویستی هەڵنەگرتووە.

دەوڵەتی ئەڵمانیا هەروەها ئاماژەی بە ئاماری لە سێدارەدان و پێشێل کردنی مافی کەمینەکانی ئێران کردووە  و، لەم بارەوە ئێرانی مەحکوم کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com