نوچە-ئاژانسەکان
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی”اعماق”بەستراوە بە داعش، ئەبو محەممەد عەدنانی، گوتەبێژی داعش لە شاری حەلەب لە باکوری سوریا کوژراوە.
بە گوێرەی”اعماق”عەدنانی لە حەلەب و لە کاتێکدا سەردانی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش، دژ بە سوپای سوریای کردووە، کوژراوە.
ئەبو محەمەمد عەدنانی، گوتەبێژ و یەکێک لە سەرکردە ناسراوەکانی داعشە کە لە ساڵەکانی٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٠ لە زیندانەکانی عێراقدا بووە.عەدنانی ساڵی ١٩٧٧ لە شاری بنش هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئەدلیبی سوریا لە دایک بووە. وەک کەسێکی زۆر نزیک لە ئەبوبەکر بەغدادی هەژمار دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مانگی مای ٢٠١٥ خەڵاتێکی ٥ ملیۆن دۆلار یدیاری کردبوو بۆ هەر کەسێک، کە بتوانێ زانیاری تەواو بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو بخاتە روو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی رابردوو، سەرچاوە ئەمنیەکانی عێراق رایانگەیاندبوو کە عەدنانی لە شاری موسڵ کوژراوە.