نوچه- ئاژانسه‌كان
ژه‌نه‌راڵ جۆزێف فۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا رۆژی سێشه‌ممه رایگیه‌اند، پێش كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ شاری موسڵ كه گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌ی داعش ده‌گیرێته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا فۆتێل گوتی” ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران بیه‌وێت، ئه‌وا ئێمه ده‌توانین ئامانجی گرتنه‌وه‌ی موسڵ به‌دی بهێنین”.
فۆتێل هەروەها دەڵێت، شه‌ڕی موسڵ شه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت له دژی تیرۆرستان له عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جه‌نگه‌كه قورس و تاقه‌ت پروكێن ده‌بێت، چه‌كدارانی داعش بێ‌شومار ته‌قینه‌وه له‌دوای خۆیان به‌جی ده‌هێڵن، به‌مه‌ش خه‌ڵكی سڤیل ده‌بنه قوربانی.
سه‌باره‌ت به رۆڵی پێشمه‌رگه‌ش له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، فۆتێل ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ” پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردوه”.